کۆچی‌دواییی محەمەد سەعید میرزا مەحموود

ڕۆژی ٩\ ٧\ ٢٠١٨ کاکە حەمەی سەعیدی میرزا مەحموود، پاش ململانێی پتر لە ساڵێک لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری لەندەن دڵی لە لێدان کەوت.

ناوبراو ٤\ ١٠\ ١٩٣٩ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایک‌بووە و قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەوێ بڕیوە و کۆلیجی حقووقی ساڵی ١٩٥٢ لە بەغدا تەواوکردووە. ساڵێک پارێزەریی کردووە.  ٢١\ ٧\ ١٩٥٣ دامەزراوە بە مولاحیزی حدوود و ئیدارە لە موتەسەڕیفێتیی سلێمانی. پاشان وەزیفەی حکوومەتیی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی وەرگرتووە: ١٩٥٥ لە ناودەشت، ٣١\ ٧\ ١٩٥٦ چناران (میرزاڕۆستەم)،  ٢٠\ ٨\ ١٩٥٧ سوورداش، ٦\ ١٢\ ١٩٥٩ بنگرد، ٨\ ٦\ ١٩٥٩ سەڵاحەدین لە هەولێر، ٨\ ٨\ ١٩٦٠ باڵەک، ٣١\ ٧\ ١٩٦١ عەنکاوە ٢١\ ١١\ ١٩٦١- ٢١\ ١\ ١٩٦٢ چووەتە خولی پێگەیاندنی قایمقامان و بووە بە قایمقامی١١\ ١١\ ١٩٦٥ پشدەر، ئەمجا پێنجوێن،٢٨\ ٧\ ١٩٦٥ قەزای شامییە لە دیوانییە، ١١\ ٩\ ١٩٦٦ چەمچەماڵ- کەرکووک، ١٦\ ١٠\ ١٩٦٨ ئەبووصجێر لە دیوانییە.  ٦\ ٤\ ١٩٧٤ کراوە بەجێگری پارێزگاری سلێمانی و نەیکردووە و بووە بە ئەمینی موڵک و ماڵی سڕکراوی بەصرە، ٢٤\ ١١\ ١٩٧٤ بە جێگری پارێزگری هەولێر، ١٤\ ٥\ ١٩٧٥ بە یاریدەدەری ئەمینی گشتیی موڵک و ماڵی سڕکراوی بەغدا، تا لە ٢\ ١٠\ ١٩٧٨دا خانەنشین‌بووە. لەوکاتەوە پارێزەریی کردووە تا ١\ ٦\ ١٩٩٢، کە پاشتر بە ماڵەوە چووەتە لەندەن- بریتانیا و لێی نیشتەجێ‌بووە تا لە ٩ی تەمووزی ٢٠١٨دا کۆچی‌دواییی کردووە. کاکەحەمە لە ژیانی وەزیفەی حکوومەتییدا، ئەرکەکانیی بە سەرکەوتوویی ڕاپەڕاندووە و نموونەی کاربەدەستێکی بوێر و زرنگ و چالاک و دەست‌پاک و توانا بووە.

کاکەحەمە، ئەم بەرهەمانەی خۆیشیی لە ژیانیدا لەچاپ‌داوە:

١. یادداشتەکانم: ئەزمونی ژیانم لە بواری ئیدارە و تیشکێک بۆ سەر ڕابوردوو، لەندەن، ٢٠٠٤.

٢. مذکراتي في الادارة العامة وضوء علی حیاتي الاداریة الماضیة، لندن، ٢٠٠٤.

٣. بۆ زاخاوی مێشک، لەندەن، ٢٠٠٩.

جێگەی باسە، “بنکەی ژین”یش ٨ سەعاتی لە بیرەوەرییەکانی بە ڤیدیۆ تۆمارکردووە.