ئه‌م بەشە له ناوه‌ڕاستى 2013 به‌دواوه خراوه‌ته كار، له لایه‌كه‌وه كارمه‌ندى پسپۆڕى مه‌شقى زانستى دیتووى بۆ پێ‌گه‌یێنراوه، له لایه‌كى‌ترەوە ئامراز و كه‌ره‌سته‌ى پێویستى كارى بۆ دابین‌كراوه و شێوازێكى نوێ و ته‌كنۆلۆجیاى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌مى تێدا به‌كارهێنراوه. كارى سه‌ره‌كیى، چاككردنه‌وه و چارەسەر و ژیاندنه‌وه‌ى کەرەستەی ڕۆشنبیریی زیان‌لێكه‌وتووه، وەک: دەستنووس، بەڵگەنامە، کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە.
کاروباری مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری له ٢٠١٣/٧/١٠ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١
چاككردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی ٥٩٦ ده‌ستنووسی بنكه‌ی ژین.
به‌رگ‌تێكرتن و چاككردنه‌وه‌ی ٣٩٢٠ كتێبی كتێبخانه جیاوازه‌كانی بنكه‌ی ژین.
چاككردنه‌وه‌ی ٤٤٢ به‌ڵگه‌نامه‌ی تاك.
چاككردنه‌وه‌ی 66 تۆماری تاپۆ.
چاككردنه‌وه و به‌رگ‌تێگرتنى ١١٥ ڕۆژنامه‌و گۆڤار.
چاككردنه‌وه‌ى ٦٠ نه‌خشه به‌خام و سرێش.
چاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە کاروباری کوردی.
چاككردنه‌وه‌ی فایلی وەزیفەداری عەبدولکەریم قاسم.
چاككردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه‌ریمی عه‌له‌كه به ١٣ به‌رگ.
هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ی بنكه كه كاریان له‌سه‌ر كراوه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، کە ئەمانەن:
-به‌ڵگه‌نه‌مه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بابان، ٧ دانه.
– چاككردنه‌وه‌ی ٤١ ده‌ستنووس و چاپی سه‌نگیی ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوول.
-چاككردنه‌وه‌ی ٢ ده‌ستنووسی دكتۆر عومه‌ر نیزامى.
-چاككردنه‌وه‌ی دوو ده‌ستنووسی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی قادركه‌ره‌م.
-چاككردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسی حه‌وت له‌شكری شانامه‌ی كوردی (د. به‌هروز چەمەن‌ئارا).
-چاكردنه‌وه‌ی ١٣٦ ده‌ستنووسی كتێبخانه‌ی مامۆستا مه‌لا عەبدوڵڵای چروستانی.
لقێکی سه‌ربه‌خۆى به‌رگ‌تێگرتنیش خراوه‌ته ته‌ك ئه‌م بەشە بۆ ته‌واوكردنى كارى بەرگ‌تێگرتنی له‌چاپدراوى زیان‌لێكه‌وتوو. تا كۆتاییى ٢٠١٦، (١٨٦١) كتێب، (٨٠٩) به‌رگى گۆڤار و (٢٦٠) به‌رگى ڕۆژنامه له‌م به‌شه‌دا به‌رگیان تێ‌گیراوه.
Iraq: Kurdistan Region, Sulaimani, 11 Piramagrun Street, 107 Baranan Neighborhood, House 37, next to Sheikh Farid Mosque.
PO Box Number: 14 Bakhtiari
Saturday through Wednesday
9:00 a.m. to 2:00 p.m