وێنە و دەنگ و ڕەنگ
ئه‌م بەشە بایه‌خ ده‌دا به كۆكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى فۆتۆگراف، تۆماری ده‌نگى و ڤیدیۆیى، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه بیره‌وه‌رى و بابه‌تى مێژوویین و ده‌چنه خانه‌ى ئه‌رشیفاندنى مێژووه‌وه. ئامێر و ته‌كنیكى نوێى پێویست بۆ -له لایه‌كه‌وه- هه‌ڵگرتن و پاراستنیان و -له لایه‌كى دیكه‌وه- پڕۆژه‌ى به‌رده‌وامى تۆماركردنى مێژووى زاره‌كى و بیره‌وه‌ریى شاره‌زایان و ئاگادارانی نهێنى و به‌سه‌رهاته‌كانى كورد و كوردستانیش، به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى پێشوه‌خت دانراو، له‌م بەشەدا دابین‌كراون.