بەرهەمە نوێیەکانی “المرکز الأکادیمي للأبحاث – الکوفة”

“ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوە” (المرکز الأکادیمي للأبحاث)ی سەر بە زانکۆی کووفە، یەکێکە لە هەرە چالاکترین و پێشکەوتووترین ناوەندەکانی توێژینەوە لە سەرتاسەری عیراق و تا ئێستە ژمارەیێکی زۆر بەرهەمی زانستیی دانراو و -بەگشتی- وەرگێڕدراوی لە زمانانی بیانییەوە بڵاوکردووەتەوە، کە -بە هەموو دڵنیایییەکەوە- شوێنی دیار لە کتێبخانەی عەرەبی‌دا دەگرن و کەلێنی گەورە لە ڕۆشنبیرییەکەی‌دا پڕدەکەنەوە. نەخشی بەرچاو لەم پڕۆژە زانستییە گرنگەدا بەڕێز دکتۆر نەسیر کەعبیی سەرۆکی دەزگاکە دەیگێڕێ.

پێوەندییەکانی نێوان ئەم دەزگایە و بنکەکەمان -خۆشبەختانە- توندوتۆڵە و بەردەوام ئاڵوگۆڕی لەچاپدراو و هاوکاریی زانستی لەنێوان‌دا هەن. ڕۆژی ٢٠٢٦/٨/١٤ (٣٤) سی‌وچوار بەرهەمی تازەلەچاپدراوی ئەم ناوەندە سەنگینەی گەیاندە بنکەی ژین. ئێمە لە کاتێک‌دا دەست‌خۆشی لەم ناوەندە دەکەین بۆ دیارییە بەنرخە پێشکەشکراوەکانی، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین و چاوەڕوانی بەرهەمی زیاتر و قووڵترکردنەوەی پێوەندییەکانمان دەکەین ڕوو بە خزمەتێکی گشتیی ئامانجە هاوبەشەکانمان.

ناونیشانی کتێبەکان:

١. سرديات المأدبة.. ما الذي تخبئه الولائم من قصص؟

2. ازدهار علم الكلام في الاسلام

3. مدن بابل المفقودة.. استكشاف مدينة أدب في بلاد مابين النهرين

4. الخمس الشيعي.. حكم ثابت أم متغير

5. مهمة في بلاد مابين النهرين، لويس ماسينيون

6. الرواية الغربية لتاريخ المغول

7. اخبار المغول الذين نسميهم التارتار

8. اسطرة يسوع من معلم يهودي إلى بطل ملحمي

9. الملكات والخصيان والمحظيات في التاريخ الاسلامي

10. العرب من أفول الوثنية إلى بزوغ الاسلام

11. مسالك العطور ما قصة العطور من المعبد إلى الجسد؟

12. الطعام والدولة.. كيف يصنع الطعام القوة؟

13. تاريخ الخبز من الثمرة البرية إلى الرغيف ما الذي تغيير؟

14. اللغة مقدمة انثروبولوجية في دراسة الكلام

15. الاختلاف بين فلسفة الطبيعة عند ديمقريطس وابيقور، كارل ماركس

16. حياة محمد

17. مختصر تاريخ العالم في 50 حيوانا

18. مختصر تاريخ العالم في 50 كتابا

19. مختصر تاريخ العالم في 50 إخفاقا

20. مسمى العراق، 4 نسخ

21. مختصر تاريخ العالم في 50 كذبة

22. مختصر تاريخ العالم في 50 مكانا

23. ملكتان في بغداد.. المرأة والسياسة في العهد العباسي

24. المرجع في المناهج الانثروبولوجية والاجتماعية المعاصرة

25. مسرات اللحوم.. ماتأثير اللحوم في تشكيل الذائقة الاخلاقية

26. حفريات الشم ما اثر حاسة الشم في ذاكرة المجتمع

27. تاريخ المطبخ

28. اصداء الرائحة

29. حكاية التارتار

30. في عهدة الحواس

31. الطعام وانثربولوجيا الشعوب

32. الرؤوس المرفوعة على المشانق

33. رحلة إلى الاقاليم الشرقية

34. تاريخ تفسير القران