سەعات ١٠ی تاقی بەیانیی چوارشەممە ٢٠٢٦/٩/٣٠ بەڕێزان شیروان عەلی، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ئەحمەد نەجم، بەڕێوەبەری کەناڵی ٨، سەریان لە بنکەکەمان دا.
پێش هەموو شتێک، یەکبەیەکی یەکە و بەشە جیاجیاکانیان لە نزیکەوە بینی و لە شێوەی کاروباریان حاڵیبوون. پاشان دانیشتنێکی دۆستانە سازکرا و مەسەلەکانی جێگەی بایەخی هەردوو لایان تێدا خرانە بەر باس و قسەلێکردن. بەڕێز بەڕێوەبەری کەناڵی ٨ زۆر خۆشحاڵبوو بە چاوپێکەوتنی کۆکراوەکانی ژین و بەڵێنی دا هاوکار و پشتیوان بێ؛ باسی هەندێ پڕۆژەی کولتووریش کرا، کە پێویست وایە لەبەر گرنگییان کاری جیدییان بۆ بکرێ و بەجێبهێنرێن. ئەمڕۆ دەزگا کولتوورییە جۆربەجۆرەکانی کوردەواری بەتایبەت، لە هەر کاتێکیتر زیاتر، پێویستیان بە بەدەنگیەکەوەچوون و کاری پێکەوەیییە بۆ خزمەتی گشتی.