ڕێکخراوی سەروین لە ڕۆژهەڵات

پێش‌نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢١ شاندێکی “ڕیکخراوی سەروین” لە ڕۆژهەڵات کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی- سەرۆکی ڕێکخراو و عادیلە کەریمی و سروە عەزیزی و نوقڵە ڕەحمانیی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن، سەریان لە بنکەکەمان دا. یەکە و بەشە جیاجیاکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوون‌کرایەوە. پاشان هەم گوێ لە بیر و بۆچوونەکانیان گیرا و هەم گەلێک بابەت و مەسەلەی کولتوورییان لە دانیشتنێکی دۆستانەدا لەگەڵ باس‌کرا.