سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

سەعات ٥,١٠ی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٧ بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەری لە بنکەکەمان دا. هەندێ لە کێشەکانی ئێستە و ئەمەودوای ‘بنکەی ژین’ی لەگەڵ باس‌کرا و پڕۆژەی نووسینەوەی ناوەڕۆکی سەرجەمی ژمارەکانی گۆڤاری ‘گەلاوێژ’یشی لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە نیشان‌درا.
جگە لەوە، هەردوو لا پێک‌هاتن لەچاپدانەوەی سەرجەمی ژمارەکانی ڕۆژنامەی ‘خەبات’ بکرێتە پڕۆژەیێکی هاوبەشی نێوان بنکەکەمان و فاوندەیشنی ئیبراهیم ئەحمەد. هەر لەو سەردانەدا بەشەکانی ‘پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق’ و ‘مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری’یش بەسەرکرانەوە.