پێشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨ بەڕێز ستێفانۆ ناننی، ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆی ئیتاڵیایی، بە یاوەریی کاک کامەران جەمال، سەری لە بنکەکەمان دا.
هەموو یەکە و بەشەکانی لەگەڵ بەسەرکرایەوە و پاشان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سدیق ساڵح، جێگری بەڕێوەبەر سازکرد، کە وەڵامی پرسیارەکانیی سەبارەت بە هۆ و ئامانج و ئەرکەکانی ژین دایەوە. بەڕێزیان خۆشحاڵبوو بە پسپۆڕی و وردەکاری نوواندنی کارمەندانی بەشەکانی بەتایبەت “مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی”، “مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری”، “وێنە و دەنگ و ڕەنگ”، وێنەگرتنەوەی ئەلکترۆنی و جوانییەکانی پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق و کتێبخانە تایبەتەکانی تۆفیق وەهبیبەگ، ڕەفیق حیلمیبەگ، شێخی خاڵ، مامۆستا مودەریس، محەمەدی مەلا کەریم و هیلال ناجی.
بەڕێوەبەرانی بنکەکەیشمان خۆشحاڵن کە نموونەیەکی وەها شارستانی و پێشکەوتووی وەک ئەم کۆکراوانەیان بە هاوکاری و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵسۆزان و هەمووان پاراستووە و زیندووکردووەتەوە و بەهیوایشن کارەکەیان بە تەواوبوون بگەیێنن.