ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/١٠/٣١ خولێکی تایبەت بە هاوکاریی پسپۆڕانی “عەتەبەی پیرۆزی حوسەینی” بۆ کاغەز و جۆری مەرەکەب و مشتوماڵدانی کاغەز و بەرگی دەستنووس لە بەشی مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیریی بنکەکەمان دەستی پێکرد و تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/١١/٥ دەخایێنێ.
خولەکە کە بەڕێزان دکتۆر مەناف تەمیمی و مامۆستا ئەحمەد زغەییر دەرسی تێدا دەڵێنەوە و هەنگاوەکانی کار بە کردەوە لەسەر دەستنووس بەجێدەهێنن، بابەتەکانی وەک: ناساندنی پیشەسازی و جۆری کاغەز، چاسپاندنی مەرەکەبی وشک و ئاسنیی سەر کاغەز، مشتوماڵی عەمەلیی کاغەزی مەرەکەبی وشک تێدا بەکارهێنراو، چارەسەری ترشەڵۆکیی کاغەزی زێڕکفتکراو، ڕێگەی ئامادەکردنی زێڕ، مشتوماڵی عەمەلیی کاغەزی زێرکفتکراو، جۆرەکانی بەرگی دەستنووس، ڕێگەی عەمەلیی مشتوماڵدانی دەستنووس لە ڕۆژانی خولەکەدا بە دەرس دەگوترێنەوە و بە عەمەلیش جێبەجێدەکرێن.