ڕادەستکردنی دیجیتاڵی ڕۆژنامەی ‘ژیانەوە’ و گۆڤاری ‘تەوار’ بە “یەکێتیی ژنانی کوردستان”

پێش‌نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٦/٨/٣٠ شاندێکی یەکێتیی ژنانی کوردستان ئامادەی ڕێ‌وڕەسمی تەواوبوونی دیجیتاڵکردنی سەرجەمی ژمارەکانی ڕۆژنامەی “ژیانەوە’ و گۆڤاری ‘تەوار’ بوو لە بنکەکەمان و لە کۆتایی‌دا دیجیتاڵکراوەکەیان بە فەرمی ڕادەست‌کرا.
جێگەی باسە، بنکەی ژین و یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕۆژی ٢٠٢٦/٥/١٧ ڕێک‌کەوتن ژین هاوکاریان بێ بۆ سکانکردنی سەرجەمی ژمارەکانی ‘ژیانەوە’ (٩٠٨ ژمارە کە لە ماوەی نێوان ١٩٩٧-٢٠٢٦دا دەرچووە) و گۆڤاری ‘تەوار’ (١٠١ ژمارە کە لە ماوەی نێوان ١٩٩٠-٢٠٢٦دا بە ١٠٠ بەرگ دەرچووە). ئەوەبوو کارەکە لە ٣١/٥ەوە بە سکانکردنی ‘ژیانەوە’ دەستی پێ‌کرد، کە لە ٢٠٢٦/٨/٢٠دا تەواوبوو.
گۆڤاری ‘تەوار’یش لە ٢٠٢٦/٨/٤ەوە دەستی پێ‌کرد و لە ٢٠٢٦/٨/١٩دا بە ئەنجام گەیی. ژین، شادمانە وەک هەرە دیارترین دەزگای ئەرشیفیی کوردەواری، نەخشی بەرچاوی لە بەڵگاندن و خزمەتی گشتیی لەم شێوەیەدا هەبێ.
کاری هەمووان بۆ پڕۆژەی هەرەوەزی و خزمەتی بێ‌غەل‌وغەشی نیشتمان ڕاست‌بێ.