سەردانی بنکەی ژین

سەعات ١ی پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٦/٩/٩ بەڕێزان بۆتان تەحسین (بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای Kurdistan Chronicle) و ڕۆماننووسی ناسراو جان دۆست، سەریان لە بنکەکەمان دا. سەرەتا هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوون‌کرایەوە. پاشان -لە دانیشتنێکی دۆستانەدا- وردەکارییەکی زۆر سەبارەت بە کۆکراوەکان، خزمەتی بەبێ جیاوازی پێشکەشکراو و هەوڵ و تەقەلاکان بۆ بەردەوامی و گەشەپێدانی کارەکان و تێپەڕاندنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی ئێستە و داهاتووی ژین خرانەڕوو. بەڕێزانیان شادمان‌بوون بەم گەنجینە مێژوویییە گرنگە و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنیان بۆ ژین خواست.
بنکەی ژین، خۆی بە بەرهەمی کارێکی دەستەجەمعیی هەمووان و نموونەی دەسکەوتێکی گەورەی کوردستانیی پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەزانێ و هیوادارە پەیامی شارستانییانەی خۆی بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەن و کەسانی خەمخۆری ئەم بوارە بەدی‌بێنێ. کاری هەمووان بۆ خزمەتی نیشتمان ڕاست‌بێ.