سەردانی بەڕێز دکتۆر هاوڕێ دارۆ شێخ نووری

سەعات ٣ی پاش‌نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢٨ بەڕێز دکتۆر هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز دەوەن مەعرووف، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکییەکانیان بوو. پاشان گەلێک باس‌وخواس سەبارەت بە کار و کێشە و تیڕوانین و چاوەڕوانییەکانی بنکەی ژین لە دانیشتنێکی تایبەت‌دا کرایەوە و قسەی وردی لەبارەوە کرا. بەڕێزیان زۆر شادمان‌بوو بەم دەسکەوتە شارستانییە گرنگە کە کەلێنێکی گەورەی بواری کولتووریی کوردەواریی پڕکردووەتەوە و دەست‌خۆشیی لە بەڕێوەبەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کرد بۆ ڕەنج و خزمەتەکانیان؛ لای خۆیشیەوە بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی دا ڕوو بە لەخەم‌ڕەخساندنی ئەم دەزگایە و دابینکردنی پێویستییە هەرەناچارییەکانی. ژین، لەو ڕوانگەیەوە کە خۆی -بەبێ جیاوازی- بە پڕۆژەیەکی زانستی و کارێکی دەستەجەمعی دەزانێ، هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەک بە بەرزی دەنرخێنێ. کاری هەمووان بۆ خزمەت و خێری نیشتمان ڕاست‌بێ.