ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/٩/١٩ بەڕێزان دەیڤید موڵەر- داکۆکیکەری سیاسی لە ئازادیی ئایینی لە عیراق، لە بنکەی ئۆجکۆس و د. بێرند ڤیلهاور- سەرڕاوێژکاری دارایی لە ئینستیتووتی ئەتنیکی جیهانی لە تووبینگن – ئەڵمانیا (پێشتریش ٢٠١٥-٢٠٢٥ بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئینستیتووتەکە بووە)، بە دەستپێشخەری و ڕێنوێنیی ڕێزلێنراوی مامۆستا ڕێبوار عومەر، سەریان لە بنکەکەمان دا. زۆربەری یەکە و بەشەکانیان لە نزیکەوە بینی و بەگشتی کۆکراوەکان و بەتایبەتیش وێنە هەمەجۆرەکانی “پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق” و “مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی” سەرنجیان ڕاکێشان و خۆشحاڵبوون بە هەبوونی تەلارێکی ئەرشیفیی لەم شێوەیە لەم وڵاتە و هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنیان بۆ خواست.