شاندی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ و سەردانی بنکەی ژین

شاندی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ و سەردانی بنکەی ژین
شاندێکی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ، کە پێک‌هاتبوو لە مامۆستایانی بەڕێز: شوکریە حسێن ڕەشید، هێرۆ مەجید، هەتاو حەمەسەعید، پرشنگ خەلیل ئەسلی، ئەنوەر شارباژێڕی.
ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٣٠ سەری لە بنکەکەمان دا. سەرەتا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن قسەی سەبارەت بە ئامانج و ئەرکەکانی بنکەی ژین بۆ کردن، پاشان چەند یەکە و بەشێکی وەک بەشی ڕۆژنامەوانی، بەڵگەنامە، وێنە و دەنگ و ڕەنگ، مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی و کتێبخانەی ناوەندییان لە نزیکەوە بینی و ئاگاداری چۆنایەتیی کاروباریان بوون. میوانانی بەڕێز بەگشتی شادمان‌بوون بە سەردانەکەیان و دەست‌خۆشییان لە بەڕێوەبەران و کارمەندان کرد و گفتی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەودوایان دا.