ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠٢٦/١/٧ قوتابیانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە سلێمانی، بە یاوەریی چەند مامۆستایەکی قوتابخانەکەیان، گەشتێکی زانستییان کرد بۆ بنکەکەمان.
سەرەتا باسێکی پوختیان سەبارەت بە “بنکەی ژین” و ئەرک و ئامانج و کارەکانی بۆ کرا. پاشان بەشەکانی “مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی”، “پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق” و هۆڵی ڕۆژنامەوانییان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوونکرایەوە.