گەشتی زانستیی قوتابیانی ئامادەییی ناحکوومیی جونیەر

ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٠٢٦/٢/١ (٤٩) چل‌ونۆ قوتابیی پۆلی دەهەمی قوتابخانەی ئامادەییی ناحکوومیی جونیەر، لەگەڵ چەند مامۆستایەکی بەڕێزی خۆیان، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا باسی ئەرشیف و کاروبار و ئامانجی بنکەی ژین و نەخشی قوتابیانیان وەک نەوەی دواڕۆژ لە خزمەتی کوردەواری‌دا بۆ کرا. پاشان بەشەکانی “مۆزەخانەی چاپ لە سلیمانی”، “کتێبخانەی ناوەندی”، “هۆڵی ڕۆژنامەوانی”، “پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق” و کتێبخانە تایبەتەکانی تۆفیق وەهبی‌بەگ و ڕەفیق حیلمی‌بەگ و محەمەدی مەلا کەریم‌یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە. قوتابیانیش، وەک سەرنج‌درا، بەگشتی شادمان‌بوون بە بینینی کۆکراوە هەمەچەشنەکانی ژین.