گەشتی زانستیی قوتابخانەی پرێستیژی بنەڕەتیی ناحکوومی

سەعات ١ی پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە، ٢٠٢٣/١/٢٥ سی (٣٠) قوتابیی پۆلەکانی حەوتەم تا نۆیەمی قوتابخانەی پرێستیژی بنەڕەتیی ناحکوومی، لەگەڵ چەند مامۆستایێکی بەڕێزی قوتابخانەکەیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. وەک جۆن بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ و مشتوماڵدانی دەستنووس و هۆڵی ڕۆژنامەوانی و کتێبخانەی دکتۆران کەمال فوئاد و ئیحسان فوئادیان پێ بەسەرکرایەوە، هەندێ ئامۆژگاری و ڕێنوینیی پێویستیان بۆ ڕوون‌کرایەوە.