ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/٢٦ قوتابیانی قۆناغی حەوتەمی قوتابخانەی بنەڕەتیی کچانی بەخشندە، لەگەڵ چەند مامۆستایێکی بەڕێزیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. سەرەتا باسی ئەرشیف و بنکەی ژین و ئامانج و کار و یەکەکانیان بۆ کرا. پاشان چەند بەشێکیان نیشاندرا، لەوانە مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق و هۆڵی ڕۆژنامەوانی.