ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/١/١٤ چل خوێندکاری قۆناغە جیاجیاکانی کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، لەگەڵ دوو مامۆستای بەڕێزی کۆلیجەکەیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. زانیارییەکی چڕوپڕ و هەمەلایەنەیان سەبارەت بە ئامانج و ئەرکەکانی “بنکەی ژین” بۆ باسکرا. ئەمجا بەش و یەکە جیاوازەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەیانەوە پێشکەشکرا.
لای خۆمانەوە دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەڕێز و خوێندکارانی ئازیز دەکەین کە سەرمان لێدەدەن و دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنن کۆکراوەکانی ئەم دەزگا ئەرشیفییەیان پێ ئاشنابکەین. ژین، ئامادەی هەموو هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنێکی خوازیارانی کەڵکوەرگرتنە لە کۆکراوەکانی و بە خۆشحاڵییەوە لە خزمەتدا دەبێ.