گۆڤارەکانی “بانگی کورد” و “هەتاوی کورد”

بەڕێز محەمەد فاتیح بابان، سەرۆکی میرایەتیی بنەماڵەی بابان، کە ڕۆژی ٢٠٢٤/٢/١٢ لەگەڵ شاندێکی یاوەری هاتە سەردانی بنکەی ژین و کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بڵاوکراوەی بۆ وینەگرتنەوەی ئەلکترۆنی لەگەڵ خۆی هینابوو، ڕۆژی ٢٠٢٤/٣/٣ لەوانە: نوسخەی ئەسڵیی ژمارە (٤)ی ١٩١٤/٣/٢٤ی گۆڤاری “بانگی کورد” و ژمارە (٤-٥)ی ١٩١٤/٥/١٠ی گۆڤاری “هەتاوی کورد”ی بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان کرد.
بەو بۆنەیەوە، بە ناوی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “بنکەی ژین”ەوە بە گەرمی سپاسی‌دەکەین کە ئەم دەست‌پێشخەرییەی نوواند و بنکەکەمانی بە شوێنێکی شیاوی پاراستنی ئەم دوو گۆڤارە گرانبەهایە زانی؛ نموونەیان زۆربێ و سەرکەوتووبن.