سەعات ١ی پاشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٠٢٦/١٠/٦ شاندێکی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ڕۆزیتا ڕێبوار- بەڕێوەبەری پڕۆژە، موعتەز عەبدوڕەحمان- بەڕێوەبەری کتێبخانە و زانیاری و مستەفا زاهیر لە بەشی کارگێڕی، بە ڕێنوێنیی مامۆستا ڕێبوار عومەر، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا لە دانیشتنێکی دۆستانەدا قسە سەبارەت بە گەلێک مەسەلە و خاڵی هاوبەش کرا و شاندەکە ئامادەگیی نیشان دا بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش. پاشان هەموو یەکە و بەشەکانیان لە نزیکەوە بینی و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوونکرایەوە. بنکەی ژین، هەمیشە ئامادەی هەر کارێکی هاوبەشە کە -دواجار- خێر بۆ خزمەت و بەرژەوەنەدی گشتی بداتەوە.