ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١١ گفتوگۆ لەسەر نامەی ماستەری خوێندکاری بەڕێز خاتوو ساکار مەجید ساڵح لە بەشی شوێنەواری کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرا، ناونیشانی نامەکەی (ستراتیجی پاراستن و چاککردنەوەی دەستنووسەکانی بنکەی ژین – نموونەی هەڵبژێردراو – توێژینەوەیەکی شیکاری و شوێنەوارییە) بوو و سەرەنجام بە سەرکەوتوویی پەسەندکرا.
بەڕێزان کارمەندانی بەشی “مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری”ی یەکەی بەڵگەنامە و بەڕێوەبەری بنکەکەیشمان ئامادەی گفتوگۆکە بوون.
پیرۆزبایی لە خاتوو ساکار دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین، سوپاسیشیدەکەین کە ئەم بابەتەی تایبەت بە بەشێکی گرنگی بنکەکەمان هەڵبژاردووە و لەوڕێیەوە بایەخی کارەکەیی نیشانداوە بۆ پاراستنی بەشێکی کەلەپووری نووسراوی کوردەواری.