پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/٤ وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆنفرانسێکی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمریکاییی ‘فامیلی سێرچ’ لە هوتێلی نێودەوڵەتیی هەولێر – هەولێر سازکرد و ژمارەیەکی زۆری پسپۆڕان و شارەزایان ئامادەیبوون. کۆنفرانسەکە دوو سەعاتی خایاند (١٠-١٢) و کۆمەڵێک بابەتی سەبارەت بە کەلەپوور و پێکەوەبەستنی نەوەکان و خێزان و پاراستنی بەڵگەنامە و تۆمارکردنی مێژووی زارەکی تێدا پێشکەشکرا.