کۆڕێک بۆ نووسەری کتێبی “مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد”

سەعات 2:00 ی پاش‌نیوەڕۆی شەممە ٢٠٢٣/٤/٨، هەرسێ دەزگای “مەڵبەندی کوردۆلۆجیی زانکۆی سلێمانی” و “دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان” و “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” کۆڕێکیان بۆ نووسەری کتێبی “مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد”، بەڕێز سۆران حەمەڕەش، سازکرد لە هۆڵی پیرەمێردی ناو تەلاری ژین.
کۆڕەکە کە تا سەعات4:40 ی خایاند و سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بنکەی ژین بەڕێوەی‌برد، کاک سۆران سەعاتی یەکەمی لە ڕێگەی داتاشۆوە ناوەڕۆکی کتێبەکەیی پێشکەش‌کرد. ماوەکەی‌تر تەرخانی پرسیار و سەرنجی میوانان بوو، کە ١٨ کەسیان قسەی خۆیان کرد و کاک سۆرانیش وەڵامی‌دانەوە. ئەمە و کۆڕەکە پتر لە ١٠٠ سەد کەس لە میوانانی بەڕێز ئامادەی‌بوون.