سەعات ١١ی ڕۆژی یەکشەممە خاتوو کوردستان میقداد مستەفا، نوێنەری کۆمەڵەی هیلالی سووری عیراقی (جمعیة الهلال الأحمر العراقي)، کۆڕێکی بۆ کارمەندانی بنکەکەمان ڕێکخست سەبارەت بە دۆخی لەدەستدان (الفقدان) و خەفەت (الحزن) کە لە هەلومەرجێکی تەنگانە و نەخوازراودا ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە. بەشداران بە نووسین وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە و بەشێکیشیان بە قسە و سەرجنی بەجێ بەشداری کۆڕەکە بوون. کۆڕەکەیش -کەموزۆر- سەعاتێکی خایاند.

