کۆچی نووسەری گەورە دکتۆر عەزیز گەردی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦ ڕۆشنبیر و نووسەری گەورەی گەلەکەمان، دکتۆر عەزیز گەردی، دڵی لە لێدان کەوت و بە یەکجاری بەجێی‌هێشتین. ئەم زاتە ساڵانێکی درێژە ڕێبوارێکی ماندووی ڕێگەی خزمەتی بێ‌هاش‌وهووش و خەمخۆرانەی ڕۆشنبیریی کوردییە و بە دانان و وەرگێڕان ژمارەیێکی زۆر کتێبی گرانبەهای پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” نیگەرانە بە کۆچی ئەم مەزنەپیاوە و لەم ڕێیەوە سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی مامۆستامان دەکا و و هیوادارە ئەمە دوا کۆستی ئەم بنەماڵە بەڕێزە بێ و گیانی دکتۆر عەزیزیش شادبێ.