کۆچی خاتوو ڕۆزمێری وەهبی

لە ڕێگەی بەڕێز دکتۆر کوردۆ تەڵعەت نادرەوە، هەواڵی کۆچی‌دواییی بەڕێز خاتوو ڕۆزمێری وەهبیی هاوسەری دکتۆر سزا تۆفیق وەهبی‌مان پێ‌گەیشت، لە کاتێک‌دا بەڕێزیان -بەداخەوە- ماوەیێک بوو تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان نیگەرانن بە لەدنیادەرچوونی ئەو خاتوونە بەڕێزە، کە ساڵانی پێشوو مەردانە هاوکارمان بوو و زۆری کەرەستەی کۆکراوەی بەهەشتی تۆفیق وەهبی‌بەگی لای خۆی پێشکەش‌کردین و بەڕێزان ڕێناس حەسەن بابەکر و یاد هەڤاڵ جەمالیش چەند جارێک ئەرکیان کێشا و لە بریتانیاوە هێنایانەوە بۆ بنکەکەمان.

ئەنجومەنی بەڕێوەبردن لای خۆیەوە سەرخۆشی لە بنەماڵەی تۆفیق وەهبی‌بەگ و کەسوکار و دۆستانی دەکا و سەبووری و تەسکینییان بۆ دەخوازێ و بە ڕێز و پێزانینیشەوە یادی وەفاداری و ئاسانکاری و بەدەنگەوەهاتنی پێشتری ئەم خاتوونە ڕێزدارە دەکاتەوە، یادی بەخێر.