کۆبوونەوەی نوێنەرانی بنکەی ژین و زانکۆی ئێکستەر

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانیی شەممە ٢٠٢٢/٥/٢٨ نوێنەری زانکۆی ئێکستەر، بەڕێز د. فەڕەنگیز قادری و ئەندامانی ئەنجومەنی بنکەی ژین کۆبوونەوە، بە ئامانجی کاراکردنی بڕگەکانی نووسراوی لێک‌تێگەیشتنی مۆرکراوی نێوانیان. هەردوو لا لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێک‌کەوتن، لەوانە:

  • دەرکردنی دوو کتێبنامەی ساڵانەی کوردی و ئینگلیزی بۆ ئەو کتێب و لێکۆڵینەوە زانستییانە کە لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان سەبارەت بە کورد و کوردستان بڵاودەکرێنەوە.
  • ئامادەکردنی پێڕست (ئیندێکس)ی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکان، بۆ ئاسانکردنی گەڕانی توێژەرەوە.
  • ئاڵوگۆڕی چاپەمەنیی کاغەزی و دیجیتاڵی.
  • ڕێکخستنی کۆنفرانس یا سیمیناری هاوبەش.
    هەردوو لا بەهیوان ئەم پێوەندییە زانستییە پتر گەشە پێ‌بدەن.