کۆبوونەوەی نوێنەرانی بنکەی ژین و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە

سەعات ٩ی بەیانیی سێ‌شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٨ نوێنەرانی بنکەی ژین، لە وەڵامدانەوەی سەردانێکی پێشتری بەڕێزانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەدا بۆ کاری هاوبەش، سەریان لەو دامەزراوەیە دا و لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەکەدا کۆبوونەوە؛ هەردوو لا پێک‌هاتن لە داهاتوویەکی نزیک‌دا دیدارێک بۆ پسپۆڕانی کورد لە بواری دەستنووس‌دا ڕێک‌بخەن بۆ قسەکردن لەسەر دەستنووسەکانی کوردەواری و ڕێ‌وشوێنەکانی خزمەتکردن و پاراستن و ژیاندنەوەیان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەیانەوە.

هەردوو لا بەهیوان ئەم کارە ببێتە مایەی لاکردنەوەیەکی دڵسۆزانە لەم بەشەی کەلەپووری شارستانیی وڵاتەکەمان.