کردنەوەی “ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ”

سەعات پێنج‌ونیوی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک‌شەممە ٢٠٢١/١٠/٣ “ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ” بە شێوەیێکی ڕەسمی کرایەوە. بەڕێزان فارووق مستەفا و دکتۆر ڕەئووف عوسمان و دکتۆر یار عیزەدین مستەفا قسەیان تێدا کرد و پەردە لەسەر چوار پەیکەری بڕؤنزیی کۆچکردووانی گەورە محەمەدی مەلا کەریم، دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ، عەبدوڵا گۆران و شێرکۆ بێ‌کەس لادرا و بینای ناوەندیش خرایە بەرچاوی میوانان. وەفدێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” بەشداریی لەم بۆنە ڕۆشنبیرییەدا کرد و ئەم پیرۆزبایی‌نامەیەی تێدا خوێندرایەوە: