کتێبێکی‌تری ڕۆبەرت ئۆڵسۆن

کتێبێکی نوێی رۆبەرت ئۆڵسۆن، “الحرکات القومیة الکردیة في ترکیا ١٩٨٠-٢٠١١، الظلم، المقاومة، الحرب،التعليم بلغة الأم والعلاقات مع حكومة إقليم كردستان”، دانراوی کوردناسی ئەمریکایی، ڕۆبەرت ئۆڵسۆن، کە دکتۆر سوعاد محەمەد خدر لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە عەرەبی، بە ١٤٧ لاپەڕەی (نیو ئا٤) بنکەی ژین لەم نزیکانەدا بڵاوی‌دەکاتەوە. دانەر کتێبەکەیی پێشکەش‌کردووە: بە گەلی کورد، کە ناسنامە و مرۆڤایەتییەکەی چیتر مەسەلە یا کێشە یا گیروگرفتێک نین، بەڵکوو متمانەن بە خۆ و بە پاشەڕۆژ. کتێبەکە لە سێ بەند پێک‌هاتووە: بەندی یەکەم- لە پاسەوانانی گوند و ئەرگەنەکۆن و ڕەفتارە دڕندانەکانی بەرامبەر بە کورد دوواوە. بەندی دووەم- باسی مەسەلەی خوێندن بە زمانی زگماکی تێدا کراوەتەوە. بەندی سێیەم- پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تێدا خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

شایانی گوتنە، بنکەی ژین پێشتر کتێبێکی‌تری هەمان نووسەری هەر سەبارەت بە کێشەی کوردی تورکیا بڵآوکردەوە بەم ناونیشانە: روبرت أولسون، الدما‌ء، عقائد وأصوات الاقتراع- القضیة الكردیة والتعامل معها في تركیا 2007-2009، ترجمة: الدكتورة سعاد محمد خصر، ٥,١٧×25سم، مطبعة شڤان، السلیمانیة، 2013، 326ص.