کتێبی نوێی بیانی بۆ کتێبخانەی بنکەی ژین

بنکەکەمان، ڕەنگە لەو ناوەندە هەرە دەگمەنانەی هەرێمی کوردستان بێ، کە بەردەوام کتێب و گۆڤار و سەرچاوەی نوێی بە زمانانی جیاجیا و تایبەت بە بوارەکانی کاری خۆی بۆ دەستەبەردەکرێ. ئەم ڕۆژانە و بە هاوکاریی هاوڕێی هێژامان دکتۆر نەجات عەبدوڵڵا، کە بە سەردان هاتووەتەوە بۆ کوردستان، کۆمەڵێک سەرچاوەی نوێی فەڕەنسی گەیێندرایە کتێبخانەکەمان، سوپاسی زۆری هاوکارییەکانی دەکەین. ئەمەی خوارەوە زانیاریی ئەو سەرچاوانەیە بە کوردی، هیوایە هاوڕێیانی توێژەرەوە کەڵکی لێ‌وەربگرن:
١. سەبری جێگەرلی و دیدیێ لۆ سارووت، کوردەکان: سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کورد 1874-1945 لە ئەرشیفی دیپلۆماتیی فەرەنسایی‌دا، وەشانخانەی لارماتان، 2019، (480 لاپەرە).
٢. کارل پرونهیومبەر، کوردستانی مەحاڵ: لە خەونی بەدینەهاتووەوە بۆ کوشتنی سەرکردەی کورد قاسملوو، وەشانخانەی پیران، پاریس، 2019، (582 ل).
٣. کریستیان مۆر، کوردەکانی ئەمڕۆ: بزووتنەوەی نەتەوەیی و پارتی سیاسی، لارماتان، 1984، (308 لاپەرە).
٤. حەمید بۆزئەرسلان، شۆڕش و ڕەوشی زەبروزەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین‌دا 2011-2015، وەشانخانەی CNRS، پاریس، 2015، (304 لاپەڕە).
٥. بۆریس جێمس، وەدیارکەوتنی کوردستان: کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی مەملووک و مەنگۆل‌دا (1250-1340)، چاپەمەنی سۆربۆن، 2021، (469 لاپەڕە)
٦. گوندنشینیی، شارنشینیی، زەبروزەنگ لە کوردستان‌دا. ژمارەی تایبەتی گۆڤاری (Etudes Rurqles )، 2011، (246 لاپەڕە).