کتێبخانەی ئەلکترۆنی

لەو ڕووەوە کە “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” بە ئەرکی خۆی دەزانێ، کاری گەڕان و سۆراخی توێژەرەوە و خوێندەوارانی بەڕێز ئاسان و جێ‌بەجێ‌بکا، بۆ کورتکردنەوەی کات و کەمکردنەوەی ماندوێتییان، پێویستی دەبینێ ئاگاداریان‌بکاتەوە، کە دەتوانن بە تەماشاکردنی لینکی (کتێبخانەی ئەلیکترۆنی) لە پێگەی ئەلیکترۆنیی بنکەی ژین‌دا، بزانن چ سەرچاوە و کتێبێکی مێژووییی پێویستی خۆیان لە “بنکەی ژین”دا هەیە و پی‌دی‌ئێفی لێ گیراوە، جا ئیدی بە هەر زمانێکی وەک کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، .. هتد. بێ. بەڕێزانتان هەر ئەوەندە ناونیشانی کتێبەکە دەست‌نیشان‌بکەن و پێمان‌ڕابگەیێنن، ئەوسا بە زووترین کات دەیگەیێنینە دەستتان.