ئەم ڕۆژانە “تۆڕی جیهانیی هەرێمە کولتوورییەکان” کە چەتری کۆکەرەوەی گەورەترین ڕێکخراوە کولتوورییەکانە لە جیهاندا، -پشتبەستوو بە پێوانە و مەرجەکانی خۆی- “کارگەی کولتوور”ی لە سلێمانی بە ئەندامێکی خۆی قبووڵکردووە. ئەم قبووڵکردنە دەسکەوتێکی مەعنەوی و کولتووریی گرنگە، نەک هەر بۆ شاری سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێم و شاری ئەدەب لە جیهاندا، بەڵکوو بۆ هەرێمی کوردستانیش وەک هەرێمێکی بایەخدەر بە کولتوور و ڕۆشنبیری.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان بەگەرمی و پێزانینەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی “کارگەی کولتوور” و ئەو کەس و دەستە و ناوەندانە دەکا کە بەشدارییان لەم پڕۆژە شارستانییەدا هەیە و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێ. کاری هەمووان بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان ڕاستبێ.
