کارکردن لەسەر کۆکراوەکەی بنکەی ژین

“دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی”، بە هاوبەشیی ڕێکخراوی “ئارت پڵەس”، باربوو (فەند)یێکی نێودەوڵەتیی لە تۆڕی “نەهرەین”ی زانکۆی لەندەن وەرگرتووە بۆ بەڵگاندن و دیجیتاڵکردنی ئەو بەشەی کۆکراوەی “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” لە سلێمانی کە سەبارەتە بە قۆناغی داگیرکاریی بریتانیا و بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی زارەکیی کەسانی بەساڵداچوو و پسپۆڕیش لە بارەی ئەو سەردەمەوە. شارەزایانی دەستە لە ڕۆژی ٢٠٢٠/١/٤ەوە دەست‌بەکاربوون.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، لای خۆیەوە، سپاسی هەم “دەستەی کوردستانی” و هەم “تۆڕی نەهرەین” و “ئەنجومەنی توێژینەوەی هونەر و زانستە مرۆڤایەتییەکان” (Arts and Humanities Research Council- AHRC) و توێژینەوەی بەربەرەکانییە جیهانییەکان (Global Challenges Research) دەکا، کە ئاوڕێکی دڵسۆزانەیان لێ داوەتەوە و کارەکەیان بە بەرزی هەڵدەسەنگێنێ.