ژمارە ١٦ی گۆڤاری ‘ژین’

‘ژین’ کە گۆڤارێکی ساڵانەی بنکەکەمانە، بە کوردی، عەرەبی و فارسی دەردەچێ، ژمارە ١٦ی لەبەر هەندێ کێشەی تەکنیکی دواکەوت و ئەمڕۆ چاپەکەی تەواوبوو.
ئەم ژمارەیە کە ٢٨٦ لاپەڕەی (ئا٤)ە، ئەم بابەتانەی تێدا بڵاوبوونەتەوە:
د. زرار سدیق تۆفیق، ڕەنگدانەوەی زمانی تورکی و مەنگۆلی لە ناوی شوێن‌دا لە کوردستان/ نصیر الکعبي، الکرد وکردستان في دائرة معارف إیرانیکا- القسم الأول/ تاریق یارئەحمەدی، ناساندنی دەستنووسەکانی مەلا فەخرەدین ڕوواری لە کتێبخانەکانی ئێران و جیهان‌دا/ عەلی شێخ وەهاب، گەشتێک بە کتێبخانەکەی مامۆستا مەلا محەمەدی میاندواودا/ سدیق ساڵح، ڕۆژژمێری ساڵی ١٩٤٤ی مەلا سابیر حاجی قوربانی/ جانیت کلاین/ ترجمة: نضال درویش، القومیون الکرد والکرد غیر القومیین: إعادة التفکیر في القومیة الأقلویة وتفکک الإمبراطوریة العثمانیة ١٩٠٨-١٩٠٩/ فەسیح دینچ/ وەرگێڕانی: هێمن عومەر خۆشناو، سیاسەتی نیشتەجێکردن وەک ڕێگەیەک بۆ بەشارستانی‌کردن لە دەوڵەتی عوسمانی‌دا- هۆزی جاف بە نموونە/ مایکل ئەی. ڕینۆڵدز/ وەرگێڕانی: ڕەوەند سەباح، عەبدوڕەزاق بەدرخان: پشتگیریی کوردێکی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بۆ دەوڵەتی ڕووس لە سەروبەندی ڕووخانی ئیمپڕاتۆریی عوسمانی‌دا، کوردێکی عوسمانی و ڕووسخواز لە ئاوابوونی ئیمپڕاتۆری‌دا/ وەرگێڕانی: چیا سدیق عەبدوڵڵا، درافش/ نینا سترۆکلیک/ وەرگێڕانی: کامەران جەمال محێدین، ڕزگارکردنی مێژوو: کاتێک چیرۆکی خەڵکێک لە مەترسیدایە، کێ ڕزگاری‌دەکا؟/ ئامادەکردن: ڕەفیق ساڵح، بیبلیۆگرافیای چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاریی کورد، کۆڕی زانیاریی عیراق- دەستەی کورد/ ئا. کلیمەن/ وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە نەجاتی عەبدوڵڵا، گەشتێک بەناو باشووری کوردستانی عوسمانی‌دا، لە کەرکووکەوە بۆ ڕواندز ١٨٥٦/ ئامادەکردن: گۆڤاری ژین، گەنجینەی بەڵگەنامە.
خوێندەوارانی ئازیز ڕادەسپێرین ئەم ژمارەیە بخوێننەوە.