ژمارەی نوێی گۆڤاری “ژین”

ژمارەی نوێی گۆڤاری “ژین”، واتە ژمارە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کە دەبوو لەو مانگەدا دەربچێ، لەبەر کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکیی لەدەسەڵات‌بەدەر دواکەوت و نەتوانرا لە وادەی خۆی‌دا بڵاوببێتەوە. ئەم ژمارەیە دەوڵەمەندە بە لێکۆڵینەوەی نوێ و گرنگی زانستی، کە لە بواری خۆیان‌دا دانسقە و ناوازەن، خوێندەوارانی ئازیز ڕادەسپێرین بیخوێننەوە.