ڕێزنان لە بەڕێز دکتۆر محەممەد سابیر ئیسماعیل

سەعات ١،٣٠ ڕۆژی ٢٩\١٠\٢٠١٨ شاندێکی بنکەی ژین سەری لە بەڕێز دکتۆر محەممەد سابیر ئیسماعیل دا لە ماڵی خۆی، بۆ پێشکەشکردنی ڕێزنامەیەک بە بەڕێزیان لەپێی ئەو ١٦ سندووق کۆکراوە ڕۆشنبیرییەی بەڕێزیان کە بەخشییە بنکە. جێگەی باسە، دکتۆر محەممەد سابیر کە لە سەرەتای ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابوردووەوە نیشتەجێی ئەوروپا بووە، ئەوەندەی پێ ڕاگەیشتووە، هەموو بڵاوکراوەیەکی کوردی و بیانی و پێوەندیدار بە کوردی لای خۆی کۆکردووەتەوە و پاراستوویە. ئەم دوایییە کە بەڕێزیان هاتە سەردانی بنکە، بڕیاری دا ئەو کۆکراوەیە بداتە بنکە وەک گونجاوترین شوینی پاراستن و سوودلێ‌وەرگرتن، بەو هیوایە کە پاشماوەی ئەو کۆکراوەیەیش هەر ببرێتە بنکە و بە شێوەیەکی تایبەت هەڵبگیرێ و بپارێزرێ.