بەڕێز دکتۆر مەتین یووکسەل، مامۆستای زانکۆی حاجیتەپە لە ئەنقەرە، کە ماوەی ١٠ مانگ بوو بۆ کاری توێژینەوە و بەدواداچوونی زانستی هاتبووە بنکەکەمان. ئەو ماوەیە بەڕێزیان کەڵکێکی زۆری گەیاند، کە توانیی پێوەندی لە نێوان بنکەکەمان و چەند دەزگایێکی زانستی و کولتووری لە وڵاتی تورکیا بنیاتبنێ، جگە لە هاوکاریی دڵسۆزانەی لە هێندێ کاروباری بەشی کتێبخانەدا. بەوپێیە، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٧/٣١ ڕێزی لێنا و بەگەرمی سپاسیکرد کە سەلماندوویە نموونەی توێژەرەوەی زانستکاری پشوودرێژ و خەمخۆرە و هیوای خواست پێوەندیی هاوبەشی نێوانمان بەردەوامبێ بۆ خزمەتی گشتی و زانست.