ڕێزلێنانی مامۆستا جەمال بابان

ڕێزلێنانی مامۆستا جەمال بابان پاشنیوەڕۆی هەینی ٢٠١٩/٣/١٥ شاندێکی “بنکەی ژین” سەری لە بەڕێز مامۆستا جەمال بابان دا لە ماڵی خۆیان. شاندەکە، پاش هێندێ باس‌وخواس سەبارەت بە مەسەلە ڕۆشنبیرییەکانی ڕۆژ، ڕێزنامەیەکی بنکەی پێشکەشی بەڕێزیان کرد، بۆ ڕێزنان لە هەوڵ و کۆششەکانی، لە ڕووەوە کە وەک نووسەر و ڕۆشنبیرێکی پابەند و دڵسۆز، توانیویە لە درێژاییی ژیانی خۆیدا، بە بەرهەم و کارەکانی خزمەتێکی بێ‌درێغی کوردەواری بکا. هیوای لەش‌ساغی و تەمەنی درێژ و بەرهەمی زیاتریشی بۆ خواست. بەڕێزیشیان شادمان بوو بەم ئاوڕلێدانەوەیە. ژیاننامەی مامۆستا جەمال بابان – ساڵی ١٩٢٧ لە سلێمانی لەدایک‌بووە. هەر لەوێ قۆناغەکانی خویندنی تا دواناوەندی بڕیوە و ١٩٥٠ کۆلیجی حقووقی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە. وەزیفەکانی بەڕێوەبەری ناحیە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆکی شارەوانی، ئەمینی گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد و بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە بەغدا دیون. ١٩٧٦ بە داوای خۆی خانەنشین‌بووە و خەریکی پارێزەری بووە تا ٢٠١٥. – یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە ١٩٧٠. – لە ژمارە ١٤-٣٥ سەرۆکی نووسینی گۆڤاری “بەیان” بووە. – ١٩٧٢ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی “یانەی سەڵاحەدین”ی لە بەغدا دامەزراندووە. – ٢٠٠٥ “سەنتەری ڕۆشنبیریی بابان”ی لە سلێمانی دامەزراندووە. – ١٩٦٨ کە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بوو، شارەوانی بە هیممەتی ئەو گۆڤاری “سلێمانی”ی دەرکردووە. – ٢٠٠٦ بووە خاوەندی ئیمتیازی گۆڤاری “بابان” کە تا ئێستا دەردەچێ. – بەرهەمەکانی: ١. خانزاد- چیرۆک، ١٩٥٧. ٢. پەڵەهەورێکی چڵکن، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٥٨. ٣. سەی کەڵەک- چیرۆک، دار الجاحظ- بەغدا. ٤. مامەیارە، چاپخانەی دار الجاحظ- بەغدا، ١٩٧٣. ٥. خەڕەکە شکاوەکە، چاپخانەی الحوادث- بەغدا، ١٩٨٩. ٦. هەندێک داوەریی بەناوبانگ، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، ١٩٨١. ٧. سلێمانی شارە گەشاوەکەم، ٤ بەرگ (بەرگەکانی ١-٢، چاپخانەی دار اکحریة- بەغدا، ١٩٩٢، ١٩٩٨)، (بەرگەکانی ٣-٤، دەزگای سەردەم- سلێمانی، ٢٠٠٠، ٢٠٠٢). ٨. بابان في التاریخ ومشاهیر البابانیین، مطبعة الحوادث- بغداد، ١٩٩٣. ٩. أعلام کرد العراق، جزءان، السلیمانیة، ٢٠٠٦. ١٠. یاداشتنامەی ژیانم، سلێمانی، ٢٠٠٧. ١١. گەشتێک بە ناخی تەمەندا، دەزگای سەردەم- سلێمانی، ٢٠٠٧. ١٢. أصول أسماء المدن والمواقع العراقیة، ٣ أجزاء (ج١، مطبعة المجمع الحلمي الکردي- بغداد، ١٩٧٦؛ ج٢، مطبعة الشهید آزاد هورامي- کرکوک، ٢٠٠٦؛ ج٣، مطابع الوقف الحدیثة- بغداد، ٢٠١٣). ١٣. واقع کرکوک، دار آراس- أربیل، ٢٠١٢. ١٤. بابان لە مێژوودا و گەورەپیاوانی بابان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە- سلێمانی، ٢٠١٨. ١٥. ئەم کتێبانەی ئامادەکردووە و لەچاپ‌داوە: – خاڵە ڕەجەب، ترش و شیرین، چاپخانەی کامەرانی- سلێمانی، ١٩٦٩. – جەمیل صائیب، لە خەوما، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، ١٩٧٥. – کاکینە و مستەفا صائیب، قسەی نەستەقی پێشینان. – مذکرات علي کمال عبدالرحمن، مطبعة شرکة اکخنساء- بغداد، ٢٠٠١.- عەبدولقادر قەزاز، پەند و ئامۆژگاری و هەندێک بابەتی تر، چاپخانەی شرکة الخنساء- بەغدا، ٢٠٠٢. ١٦. کۆمەڵێکی زۆر وتار و نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.