پاشنیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥ بەڕێزان سەیید محەمەدئەمین واژی، پێشنوێژی مزگەوتی هەباسئاغای مەهاباد، د، محەمەدزوبێر باییزی میراوەیی، مامۆستای زانکۆ و جەمال سوارە، مامۆستای مزگەوتی خولەفای ڕاشیدینی شاری مەهاباد، کە میوان و بەشداری کۆنفرانسی “بەشداریی زانایانی ئایینیی کورد لە بەغدادی پایتەخت لە ڕێنیسانسی هزری و زانستیدا” بوون کەوا کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی ڕۆژانی ١٤-٢٠٢٦/٦/١٥ ڕێکیخستبوو، سەریان لە بنکەکەمان دا.
باسوخواسێکی زۆر سەبارەت بە خەمە ڕۆشنبیرییە هاوبەشەکان و بەتایبەت دەستنووسی زانایانی کورد و ناوچەکە کرا و هەمووان کۆکبوون کە ئەم گەنجین گرانبەهایەی کوردەواری پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی جیددی و خزمەتێکی ناوازە هەیە تا دوچاری فەوتان و شێوان و لەناوچوون نەبن و کەڵکیان لێوەربگیرێ و زیندووبکرێنەوە.