ڕێزلێنانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

سەعات ٤ی پێنج‌شەممە ٦ / ١٢ / ٢٠١٨ شاندێکی بنکە سەری لە بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دا لە ماڵی خۆیان لە دەباشان. شاندەکە سپاسی زۆری کرد کە بەڕێزیان لە ساڵانی ڕابوردوودا ناوبەناو و لە کاتی تەنگانەدا “بنکەی ژین”ی لە بیر نەچووە و بە دەنگیەوە هاتووە و بەشێکی کێشە دارایییەکانی بۆ چارەسەرکردووە. بنکەیش، لە پاداشتی ئەو تێخوێندنەوە و دڵسۆزییەدا، بە پێویستی زانی ڕێزنامەیەکی پێشکەش بکا و هیوای لەش‌ساغی و ئاسوودەیی و تەمەن‌درێژیی بۆ بخوازێ.