پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی

سبەی ٢٠١٩/١١/١٤ بۆ یەکەم‌جار “پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب” لە سلێمانی دەکرێتەوە و “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین”یش -وەک دەزگایەکی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوە و لەچاپدان- بەشداریی تێدا دەکا و ژمارەیەک کتێبی تازەی خۆی دەخاتە بەرچاو، لەوانە:

١. جۆرج گڵێن کامیرۆن، ئێران لە بەرەبەیانی مێژوودا، وەرگێڕ سەلاحەددین ئاشتی، ٢٧٤ل.

٢. عەلی‌ئەسغەر شەمیم، ئێرانی سەردەمی پادشایەتیی قاجاران، وەرگێڕ سەلاحەددین ئاشتی، ٨٥٨ل.

٣. صلاح جمور، أصول القضیة الکردیة، ترجمة الدکتورة سعاد محمد خضر، ٣١٧ص.

٤. عبدالعزیز یاملکي، مذکراتي: کشف القناع عن بعض الوقائع العراقیة، ٢٧٧ص.

٥. دیوانی شێخ ئەحمەدی شێخ غەنی ­فەوزی، ئامادەکردن سدیق ساڵح، ١٠٥ل.

٦. گۆڤاری بەیان شەفەق، بەرگی دووەم ژمارە ١-٥ کانوونی دووەم و شوبات- تەمووزی ١٩٥٩، ئامادەکردن سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح و عەبدوڵڵا زەنگەنە، ٣٣٤ل.

٧. گۆڤاری نەورۆز، ڕۆژنامەی مەشخەڵی نەورۆز، ئامادەکردن: سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح و عەبدوڵڵا زەنگەنە، ٤٧٠ل.

هیوایە خوێندەوارانی کورد بە گەرمی بەپیر ئەم نوواندن و چالاکییە ڕۆشنبیرییەوە بێن و ئەم یەکەمین پێشانگا نێودەوڵەتییە لە شاری سلێمانی سەرکەوتن بەدەست‌بهێنێ و بەوپێیە کردنەوەی پێشانگای لەم چەشنە ببێتە نەریتێکی ساڵانەی بەردەوام.