پاشماوەی کتێبخانەی دکتۆر کەمال فوئاد

ڕۆژانی ١٨- ١٩/ ١٢/ ٢٠١٧ نزیکەی ٥٥ کارتۆن کتێب و هەموو ڕەفەکانی کتێبخانەی تایبەتی خودابەخشیو دکتۆر کەمال فوئاد، کە بنەماڵەکەی پێشتر پێشکەشی بنکەیان کردبوو، هێنرایە بنکەی ژین. جێگەی وتنە، ئەنجومەنی بنکە هۆڵێکی مامناوەندیی ناو ‘تەلاری ژین’ی تەرخان‌کردووە بۆ تێدادانان و پاراستنی کتێبخانەی تایبەتی ئەو زاتە و بە هیوایە ئەم چالاکییە لە داهاتوویەکی نزیکدا –لە ڕێ‌وڕەسمێکی شایاندا- ڕا‌بگەیێنێ.