١٨ بەرگی بەرهەمەکانی مامۆستا مومتاز حەیدەری

نووسەری دیار و چالاک، بەڕێز مامۆستا مومتاز حەیدەری، ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٢٣ بە یاوەریی بەڕێز دکتۆر ئەحمەد حەمەدەمین، سەری لە بنکەکەمان دا و دیارییەکی گرانبەهای پێشکەشی یەکەی کتێبخانە کرد، کە بریتییە لە کۆکراوەی هەموو بەرهەم و چالاکییە ڕۆژنامەوانی و کارەکانی لە هەژدە بەرگ‌دا. ئێمە پیرۆزبایی و دەست‌خۆشی لە مامۆستا مومتاز دەکەین کە -بێ‌چاوێنی‌بێ- هێشتا وەک لاوێکی گورجوگۆڵ و کارامە و هەڵسووڕاو بەردەوام لە خزمەتی کتێبخانەی کوردی و ڕۆشنبیریی کوردیدایە، هیوای لەشی ساغ و تەمەنی درێژ و بەرهەمی زیاتری بۆ دەخوازین.
شایانی وتنە، ناونیشانی ئەم بەرهەمانە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە: ١. ڕۆژنامەی هاوکاری وەکوو خۆی، ٢ و٣. مومتاز حەیدەری و ڕۆڵی لە ڕۆژنامەنووسیی کوردی‌دا/ د بەرگ، ٤ و ٥. نووسینە هەمەبابەتەکانم، ٦ و ٧ و ٨. دیدارە هەمەبابەتەکان، ٩ و ١٠. مرۆڤە بەخشندەکان، ١١. جینۆسایدی کورد لە خەزینەی K24دا، ١٢. گەنجینەی ڕێزلێنان – قەڵەمە زێڕینەکان، ١٣. شەش کتێب لە بەرگێک‌دا، ١٤. خەڵاتی میللی، ١٥. کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری لە کتێبێکی ئەرشیفی‌دا، ١٦. جەژنی کتێب – جەژنی ژیانە، ١٧. حوزنی موکریانی- گەورە ڕۆژنامەنووس – مێژوونووس، ١٨. ژیانی کوردەواری بە زوومی حەیدەری‌زادە.