نووسەرێکی لاوی کورد، لە ڕۆژی کتێب‌بەخشین‌دا،
٣٠٠ دانەی کتێبێکی خۆیی بەخشی بە بنکەی ژین

بەڕێز ئیدریس پیری، نووسەر و لێکۆڵەرەوە و شارەزای بواری دەستنووس و مێژوو، ٣٠٠ دانەی لە کتێبی “کوردانی لوڕ و بەختیاری”ی خۆی، بە بۆنەی ١٤ی فێبریوەری (٢٥ی ڕێبەندان)، ڕۆژی کتێب‌بەخشینەوە کە هاوکاتی ڕۆژی خۆشەویستییە، بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە، پێشکەش بە “بنکەی ژین” کرد. بەڕێزیان ڕایگەیاند ئەم کتێب‌بەخشینەی و بەم بڕە زۆرە، هەم بۆ ڕێزلێنانی خزمەتەکانی ئەم بنکەیەیە بە دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان، هەمیش هەوڵدانێکە بۆ پەرەپێدانی زیاتری کولتووری کتێب‌بەخشین و کتێب‌خوێندنەوە لەناو کۆمەڵ‌دا، تا زمان و مێژوو و کولتووری کوردەواری لای خوێندەواری کورد بایەخدارتر و ڕیزلێ‌گیراوتر بن.