سەعات ٥:٣٠ – ٦:٣٠ی پاشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٠٢١/٦/٨ بنکەی ژین، ئینستیتووتی کەلەپووری کورد و زانکۆی ئێکستەر ڕێوڕەسمێکیان لە ڕێگەی زوومەوە سازکرد، بۆ زیاتر یەکترناسین و پاشان ئیمزاکردنی نووسراوێکی لێکتێگەیشتن بە مەبەستی سوود بەیەکترگەیاندن. ئەندامانی ئەنجومەنی بنکەی ژین: ڕەفیق ساڵح، جەمال لۆلۆ، سدیق ساڵح؛ سەرۆکی ئینستیتووتی کەلەپووری کوردی: مەزهەر خالقی و نوێنەرانی زانکۆی ئێکستەر: د. گاریت ستانفیڵد، د. مارک گودوین، د. لی لی، د. کریستین ڕۆبنس، د. فەڕەنگیز قادری، د. سەجاد ڕزڤی، ئامادەی بوون. پاش خۆناساندن و قسەکردنی هەرسێ لا سەبارەت بە ئامانج و هۆیەکانی ئەم پێوەندیبەستنە زانستییە هاوبەشە، نووسراوی لێکتێگەیشتنەکەیان ئیمزاکرد و هیواخوازبوون پێوەندییەکە بگەیێندرێتە ئاستێکی بەرزتر. هەرسێ لایش سووربوون لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکان و بەدواداچوونی بەردەوام.