نووسراوی لێك‌تێگەیشتن لەگەڵ دەستەی کوردستانی

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٦ بنکەی ژین نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتنی لەگەڵ دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی مۆرکرد، بۆ: پتەوکردنی پێوەندیی زانستی و ڕۆشنبیریی نێوانیان، کەڵکی زانستی گەیاندن بە یەکتری، سازکردنی پڕۆژەی هاوبەش و قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی ئەم پێوەندییە تا ئاستێکی بەرزتر. نووسراوەکە بەڕێزان دکتۆر پۆڵا خانەقا، سەرۆکی دەستەی کوردستانی و ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەی ژین ئیمزایان‌کرد.