مەدالیاکانی تۆفیق وەهبی‌بەگ

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٣/١١ بەڕێزان ڕێناس حەسەن بابەکر و یاد هەڤاڵ جەمال، لە هاتنەوەی ئەم‌جارەیان‌دا بۆ وڵات، سەرجەمی ئەو مەدالیایانەیان لەگەڵ خۆیان هێنایەوە بۆ بنکەکەمان کە کاتی خۆی وەک خەڵات بەخشراون بە زانای گەورە تۆفیق وەهبی‌بەگ (١٨ دانە).
هەر خاتوو ڕێناس خۆی پێشتر و لە ٢٠٢٢/١٢/١٤دا دوو بەستەکی پاشماوەی کۆکراوەکەی ئەو زاتەی لە بریتانیاوە هێنایەوە بۆ بنکەی ژین. جێگەی باسە، ئەو مەدالیایانە لایەنی حکوومەتیی وەک ئەڵمانیا، بریتانیا، دەوڵەتی عوسمانی و مەملەکەتی عیراق پێیان‌بەخشیوە، لەوانە: الخدمة العامة- فیصل الأول ١٣٤٤؛ المملکة العراقیة- حب الوطن من الایمان؛ جمعیة الهلال الأحمر العراقیة، سنة ١٣٥٣؛ محمد رشاد خان ١٣٣٣؛ لیاقت مدالیاسی- صداقت و شجاعت ابراز ایدنلرە مخصوصدر ١٣٠٨؛ معان ١٣٣٧؛ سردار عالی- ویؤت کل ذي فضل فضلە؛ المملکة العراقیة ١٣٤٥ –العدل ‌ساس الملک- فیصل الأول- حب الوطن من الایمان؛ British War Medal 1914-1918; German Iron Cross 1914 .