میوانانی باکوور سەریان لە بنکەی ژین دا

میوانانی باکوور: م. حەبیبە ئیبراهیم (زانکۆی ئەستەمووڵ)، د. نوورەدین بالتکین (زانکۆی دیاربەکر) و م. زانا زوبێر (لێکۆڵەرەوە)، کە میوانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی “کورد و کوردستان لە سەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکان‌دا”ی زانکۆی هەڵەبجەن، کە بڕیارە ڕۆژانی ٣٠ – ٢٩، ٢٠٢٣/١٠ لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێ، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٨ لەگەڵ بەڕێزان د. سەروەر عەبدوڵڵا (زانکۆی هەڵەبجە) و د. بارام ئەحمەد (زانکۆی سلێمانی) و م. دەوەن مەعرووف (بەرپرسی ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز)، سەریان لە بنکەکەمان دا.
لە پێشەوە و پاش بەخێرهێنان، باسێکی چڕوپڕی مێژوو و کار و ئامانج و کۆکراوەکەی بنکەیان بۆ کرا.
ئەوانیش جەختی زۆریان لەسەر ناچاریی سەرهێڵ‌خستنی ئەم کۆکراوەیە کرد، تا هەمووان لە هەر شوێنێک‌ بن، بەبێ جیاوازی کەڵکی لێ‌وەربگرن، لە کاتێک‌دا ئەوە یەکێکە لە ئامانجەکانی بنکەی ژین و خەریکە بە جیددی کاری بۆ دەکا. پاشان دوو بەشی (کتێب و ڕۆژنامەوانی)ی یەکەی کتێبخانە و مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی‌یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. هەمووان شادمان‌بوون بەم دەسکەوت و داهێنراوە بایەخدارەی کوردستان.